Saturday, January 10, 2015

چۆنێتی چالاكکردنی بیرم بێنەوە (Remind me) لە ویندۆس فۆن


تایبەتمەندی Remind me لە بەرنامەی (کۆرتانا)دا هەیە کە یارمەتیت دەدات بۆ بیرخستنەوەی شتێك لەکاتێکی جیاوازدا.


گرنگی ئەم تایبەتمەندیە :
لەوانەیە بتەوێت شتێك بە کەسێك بڵێیت کە پەیوەندیت پێوەدەکات لە هەرکاتێكدا بێت بەڵام بیرت دەچێتەوە، بەم ڕێگایە بیرت دەخاتەوە.
یاخود دەتەوێت کارێك ئەنجام بدەیت کاتێك کە دەچیت بۆ شوێنێك یان شوێنێك بەجێ دێڵیت، بەم ڕێگایە بیرت دەخاتەوە.
یاخود لە بەروارێکی دیاریکراودا دەتەوێت شتێکیت بیربخاتەوە.


سەرتا بەرنامەی Cortana بکەرەوە و بڕۆ ڕێکخستنی بەرنامەکە.


remind me بکەرەوە.


گرتە لە add بکە بۆ زیادکردنی دانەیەکی نوێ .


لە Title ناونیشانێك بنووسە و لە Details کورتەیەك بنووسە.
لەکاتی ئاگادارکردنەوەت ئەم نووسراوەت پیشان دەدات.


سێ جۆر بیرخستنەوە لە خۆدەگرێت.
کات - Time : لە کاتژمێر و بەروارێکی دیاریکراودا نوسراوەکەت پیشان دەدات.
شوێن - Location : لە شوێنێکی دیاریکراودا نوسراوەکەت پیشان دەدات.
کەس - Person : کەسێك پەیوەندیت پێوەبکات یان بە پێچەوانەوە نوسراوەکەت پیشان دەدات.
من شوێن دیاری دەکەم


لە شوێن دا ئەم هەڵبژاردنانەت هەیە.
Where : ئەو شوێنە دیاریبکە کە مەبەستتە . نموونە : ماڵەوە، شوێنی کار، شار...
arrive : واتا کاتێك کە دەڕۆیت بۆ ئەو شوێنە دیاریکراوە نوسراوەکەت پیشان بدات.
depart : واتا کاتێك لەو شوێنە دیاریکراوە بەجێ دێڵیت نوسراوەکەت پیشان بدات.
دواهەنگاو done بکە بۆ پاشەکەوتکردنی.



تێبینی : بەرنامەی کۆرتانا - Cortana لە چەند وڵاتێك بەردەستە لەوانە United States، بۆ گۆڕینی وڵات بڕۆ Settings >> region . تەنها لە ویندۆس فۆن 8.1 بوونی هەیە.

No comments:

Post a Comment