Thursday, January 22, 2015

ویندۆس 10 (کۆنگرەی مایکرۆسۆفت )

ویندۆس 10 وابڕیارە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئێکسبۆکس بێت، کە چەندین تایبەتمەندی و پەیوەندیان پێکەوە هەیە.

لە ویندۆس 10 دا کۆرتانا ئامادەیە و زیرەکتر و فرمانی زیاتر جێبەجێ دەکات ، هەروەها لە کۆمپیوتەردا لیستی ستارت دەتوانرێت بە دوو شێواز دابنرێت بۆ ئامێری لەمس و بێ لەمس.
 
 

بەکارهێنەرانی ویندۆس 7 و ویندۆس 8.1 لەسەر کۆمپیوتەر و ویندۆس فۆن 8.1 دەتوانن بۆ ساڵی یەکەم ڤێرژنەکانیان نوێبکەنەوە بۆ ویندۆس 10 بە خۆڕایی.


لە ویندۆس 10 بۆ مۆبایل چەندین گۆڕانکاری کراوە لەوانە بەرنامەی Lumia Camera جێگیر کراوە، دەتوانرێت بە ئاسانی بنووسرێت بەهۆی گۆڕانکاری لە تەختەکلیل و گواستنەوەی بۆ هەرشوێنێك بتەوێت هەروەها دەتوانیت بە دەنگ ئاماژەی بە نووسین بکەیت، وە دەتوانیت هەڵبژێریت لە نێوان بەرنامەی Skype وSMS بۆ ناردنی نامە، لە ڕوو دیزاینشەوە گۆڕانکاری تیا کراوە ، ئەوەی گرنگ بێت بەرنامەی کۆرتانایە کە زۆر زیاتر دەتوانێت بکات، هەروەها بەرنامەکانی ئۆفیس و وێنە و میوزیك و ڕۆژژمێر و ئاوتلوك و نەخشە و وێبگەڕ و یاری نوێکراونەتەوە بە جۆرێك لەگەڵ ئامێرەکانی تری مایکرۆسۆفت بگونجێت .
 
 
 
 
لە ویندۆس 10 دەتوانیت یاری xbox بکەیت بە دیقەیەکی جوان 

هەروەها کۆنگرەی مایکرۆسۆفت چەند ئامێرێك دیاریکرا
Surface HUB کە خاوەن شاشەیەکی 84 ئینجیەو 4k یە 

Microsoft HoloLens وەكو کۆمپیوتەرێکە و دەکرێتە چاو کە بەهۆیەوە دەتوانیت شتی سێ دوری 3D واتا (hologram) دروستبکەیت بە دەستەکانت لە ڕێگای HoloStudio ، ئەم ئامێرە پێویستی بە کۆمپیوتەر و مۆبایل نیە .





وەشانی تاقیکاری ویندۆس 10 بۆ کۆمپیوتەر دێت لە هەفتەی داهاتودا هەروەها بۆ مۆبایلیش دێت لە مانگی 2 دا.
وەشانی جێگیری ویندۆس 10 لە درەنگانێکی هاوینی ئەمساڵدا دێت.
ئامادەکردنی : ڕیڤان عبدلله

No comments:

Post a Comment